- تیرۆرکردنی 2 کورد و بریندارکردنی یەکێکی تر لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە لە موسڵ.
- ئەندامێکی دیکەی کورد بۆ گروپی کوردیی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ زۆرکرا. ئەندامی نێوبراو میرزا سڵێمان یەزدینە و بەمەش ژمارەی گروپی کوردی لە ئەنجوومەنی موسڵدا بووە 11 کورد.
- عەبدوڵلاó گوول ڕیگەیاند: بەهیچ شێوەیەک ئەو قسانەمان قبوڵ نییە کە دەڵێن کێشەی کەرکووک کێشەیەکی ناوخۆییە.
- جەمیل چیچک وەزیری دادی تورکیا لە مەراسیمی کردنەوەی زانکۆی ئەدکان لە ئەستەمبوڵ ڕایگەیاند: با کەس چاوەڕێی دەرچوونی لێبوردنی گشتی نەبێت، چونکە هەرگیز ئەوە ڕوونادات. ئەو لێدوانەی چیچک وەڵامی لێدوانەکەی لەیلا زانا بوو کە داوای کردبوو لێبوردنێکی گشتی ڕابگەیەنرێت تا کۆتایی بەشەڕی چەکداریی بێت.
- لە مەراسیمێکی تایبەتدا ئەلسکۆ سەرۆک کۆماری ڕۆمانیا پێشوازیی لە عادل موراد وەک باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە کرد. شایانی باسە مەراسیمەکە کە ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی حکومی و دیپلۆماتیی ڕۆمانیا ئامادەی بوون، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی عادل مورادەوە لەو پۆستەدا ڕێکخرابوو.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 14,314 times
Write your comment about this item!