- تیرۆریستە عەرەبەکان محەمەد ئەمین خدریان لە شارۆچکەی ڕیازی سەربە کەرکووک فڕاند، نێوبراو 33 ساڵە و چالاکێکی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤە.
- باڵوێزی ئامریکا لە تورکیا ئێریک ئێڵدمان لە ئەنقەرە ڕایگەیاند کە ئامریکا هەمان هەڵوێستی تورکیای هەیە بەرامبەر کەرکووک و نابێت کەس گوێ لە سەرکردە کوردەکان بگرێت.
- حازم شەعلانی وەزیری بەرگریی ئێڕاق ڕایگەیاند کە بەڵگەمان لایە سووریا و ئێران یارمەتیی تیرۆریستان دەدەن و ئێمەش ئامادەین شەڕەکە بگوێزینەوە بۆ سووریا و ئێران.
- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی یاداشتنامەیەکیان پێشکەشی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی کرد و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەرامبەر ئەو بەعسی و کۆنە جاشانەی کە لە لیستی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتیدا هەیە.
- جەمال نەبەز و جەواد مەلا لە شاری بەرلین سیمینارێکی 3 کاژێرییان لەسەر هەڵبژاردنی ئێڕاق سازدا. سیمینارەکە لەژێر ناوی (بەشداریکردنی کورد لە هەڵبژاردنی ئێڕاقدا، بزمارێکی ترە بۆ تابووتی کورد) بوو.
- ئەیاد عەلـلاویی سەرۆک وەزیرانی داگیرکەری ئێڕاقی نامەیەکی بۆ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی نارد و بەڵێنی جێبەجێکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاقییدا. هەروەها لە نامەکەیدا باسی ئەوەشی کردووە کە دەکرێت 11 مانگ پاش هەڵبژاردن دیسانەوە هەڵبژاردنێکی تری تایبەت بە کەرکووک ئەنجامبدرێتەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,000 times
Write your comment about this item!