- ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەی لە تورکیا گرت، چونکە تاوەکو ئێستا داگیرکەری تورک هەوڵی گەڕانەوەی ئەو سەدان هەزار کوردەی نەداوە کە کاتی خۆی بەزۆر ڕایگواستوون.
- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ ڕەخنەی لە د.ت تورکیا گرت لەبەرئەوەی ڕێگا بە ئاوارە کوردەکان نادات بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانی خۆیان.
- محەمەد مەلا قادری ئەندامی بیرۆی ڕامیاریی پارتی ڕایگەیاند کە %95ی عەرەب نەک هەر دژی فیدڕاڵین بۆ کوردستان بەڵکو دژی ئۆتۆنۆمیشن.
- دەرچوونی چەند بڕیارێک لە لایەن وەزارەتەکانی ئێڕاقەوە، بەپێی ئەو بڕیارانە ئەوانەی لە سەردەمی بەعسدا جاش بوون لە فەوجی خەفیفەدا بوون مانگانەیان دەدرێتێت.
- لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە. شایانی باسە د.ا تا ئێستا نەیتوانیوە ئەوانە بدۆزێتەوە کە ئەم کارەیان کردووە.
- سەرەتای ئەم مانگە: د. ڕۆژ نووری شاوەیس لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاڵای کوردستانی لەسەر مێزەکەی دانا و بووە هۆی نانەوەی ناڕەزاییەکی زۆر لەناو عەرەبەکاندا.
- جۆرج بەغدادی لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی ڕاگەیاند کە کوردی خۆرئاوای کوردستان بەرەبەرە داوای ئەوەدەکەن کە وەک کوردی باشوور وەک نەتەوە دانیان پێدابنرێت و زۆر بەوردیش چاودێریی بارودۆخی باشووری کوردستان دەکەن. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە کوردی خۆرئاوا ژمارەیان 1.7 ملیۆنە.
- ئەنیستیتوی واشەنتۆن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دەبێت ئامریکا بۆ لەدەستنەدانی تورکیا، کۆنگرەی گەل پکک لەناوبەرێت و هەروەها ناشبێت کەرکووک بگەڕێتەوە سەر کوردستان.
- بەلژیک، ڕەمزی کارتاڵی وەک پەنابەر وەرگرت. نێوبراو کەسی دووەمی کۆنگرەی گەلە.
- داگیرکەری تورک بە فەڕمی ناوی زانستیی ئەو گیاندارە کێوییانەی گۆڕی کە بەناوی کوردی و ئەرمەنییەوەن.
- ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە یادی ڕاپەڕینەکەی خۆرئاوای کوردستان، داگیرکەری سووریی لە پێشێلکردنی مافی کورد ئاگادارکردەوە.
- بەهۆی لافاوێکەوە لە ناوچەی مەریوان پردی گوندی نەنە تێکچوو و بووە هۆی خنکاندنی منداڵێک بەناوی ئیحسان کەیوانپور.
- دەرچوونی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لەساڵی 2004دا. لەم ڕاپۆرتەدا باس لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەکرێت لە ئێراندا و ئاماژە بەوە دەکات کە ڕادەی زیندانی و کوشتن و ئەشکەنجە لەم وڵاتەدا بەشێوەیەکی ترسناک بەرزبووەتەوە.
- عەرەبی سوننە و شیعە لە سنووری پارێزگای دیالەدا لە دژی کورد بەرەیەکیان پێکهێنا و پارێزگار و جێگرەکەیان کردە عەرەب.
- کوردناسی تورک ئیسماعیل بێشکچی، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە پێویستە کورد سووربێت لەسەر گەڕاندنەوەی کەرکووک بۆ سنووری کوردستان و بەفیدڕاڵیکردنی کوردستان.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: لە شارەدێی سەروچاوەی سەربە ڕانیە، نزیکەی 600 کەسێک تووشی نەخۆشییەک بوون کە وەک پەتا وایە و لە کولێرا دەچێت، شایانی باسە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە نەیانتوانی بەربەم نەخۆشییە بگرن و لە کاتی خۆیدا چارەسەری بکەن.
- وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕەخنەی لە داگیرکەری تورکیا گرت.
- ئەرمەنییەکان داوای 60 ملیار دۆلار قەرەبوو لە داگیرکەری تورکیا دەکەن.
- یەکێتیی ئەوروپا بۆ جارێکی دیکە هۆشداریی دایە داگیرکەری تورک سەبارەت بەمافی مرۆڤ.
- داگیرکەری ئێرانی د. ڕوئیا تلوعیی بانگکردە دادگا، نێوبراو یەکێکە لە چالاکەکانی مافی ئافرەت.
- 13 ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی هاک - پار لە تورکیا بەرەوڕووی دادگاییکردن بوونەوە، لەبەرئەوەی بەزمانی کوردی قسەیان کردووە.
- ئامریکا لەگەڵ ئۆپۆزیسۆنی سووریدا دانوستاندنی کرد.
- بەهۆی مانگرتنەکانی خوێندکاران لە دژی زانکۆی ئاییندە، نزیکەی 170 خوێندکاری ئەو زانکۆیە کە بڕوانامەکانیان نزمە یان هەر نییانە مافی خوێندنیان لەو زانکۆیە لێدەستێندرێتەوە.
- لە شاری سلێمانی دیاردەی سواڵکردن قەدەغەکرا و هەرکەسێک سواڵ بکات دەدرێتە دادگا.