زاهیر عەبدوڵڵا- شانۆکار
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (زاهیر عەبدوڵڵا خدر) ە، ساڵی 1958 له گەڕەکی تەیراوەی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە تەیراوە تەواو کردووە، ساڵی 1972 کاتێک مامۆستا (سەباح عەبدولڕەحمان و تەحسین تەها) لە چالاکی قوتابخانەکان بوونە سەردانی ناوەندی جمهوری دەکەن و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی هەڵیدەبژێرن و له شانۆی (ئەنجامی پۆل پەرستی) بەشدار دەبێت لەنووسینی حەمە کەریم هەورامی و دەرهێنانی سەباح عەبدولڕەحمان ئەمەش دەبێتە دەسپێکی کاری هونەری، ساڵی 1981 لەدوا قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی بووە لەلایە ن ئەمنی هەولێر دەستگیر دەکرێ لەسەر ڕێکخستنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) کە ئازاد دەکرێت لەخوێندن فەسڵ دەکرێت، هونەرمەند له پۆلی (5) ی سەرەتایی بووە لە چایخانە کاری کردووە پارەی ڕۆژانەکەی دەکردە دەخیله و کتێبی پێدەکڕی، زاهیر عەبدوڵڵا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (شیرین سابیر) کردووە، هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بە بینینی فیلمە سینەماییەکان و دراما و شانۆگەرییە کوردییەکان سەرسام بووە و وای لێهات بێتە مەیدانی هونەر و یەکەم مامۆستای هونەرمەند (سەباح عەبدولڕەحمان) بووە، لە شانۆگەری (هەبو نەبو) سەرەتا ڕۆڵی قوماش فرۆشی هەبووە جوانە مەرگ هونەرمەند ڕۆڵی (ئۆمەر چاوچنۆکی) بینیوە بەڵام مەرگ ڕێی پێنەدا بۆ تەلەفزیۆن بەشدار بێت بۆیە لە شوێنی ئەو هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا ڕۆڵەکەی بینی ئەو ڕۆڵەی قوماش فرۆشیش هونەرمەند (قاسم عەزیز) بینی، دوای ڕاپەڕینی 1991 یەکەم بێژەری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەری ئەم تەلەفزیۆنە بووە، ماوەیەک بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی هەولێر - زەیتونە بووە
بەرهەمەکانی: (ئەنجامی پۆل پەرستی 1972) (خۆتان بگرن هات 1979) (هەبو نەبو 1980) (مالەی سەرگردەکە 1981) (محەمەد و سێوێ 1981) (سورمەخان 1983) (گەڕەکەکەمان 1983) (قەڵای دم دم 1984) (خانەدان 1984) (ئاسکە 1985) (گوڵی نهێنی 1986) (ماڵی نوێ 1986) (خاتو کڵاوزەر 1987) (کۆلارە 1987) (کەونە دەرکە 1989) (گوڵاڵە) (قەرەج 1989) (مەڕانە 1989) (زولەیخا 1989) (بەرنامەی زووم زووم 1992 – 1995) (کەوەکانی قەرەچوغ 1993) (بەرنامەی (بەرنامەی بەرنامە) لە تیڤی کوردسات/ شارەکەمان 2007) (شەوچرا) (حەسەنە فەندی) (سێ چاو) (هاوارێک لە حاجی قادری کۆیە)[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 13,352 times