پاش دامەزراندنی ئەنجومەنی ئەدەبی مەریوان و بە هەستکردن بە پێویستیی گۆڤارێک، نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی (ارشاد) کرا و سەرەنجام پاش بێنەوبەردەیەکی زۆر، لە ڕێکەوتی 7/9/1376 (28/11/1997) یەکەمین ژمارەی وەرزە گۆڤاری کوردی فارسیی (زرێبار) لە شاری مەریوان چاپ و بڵاو کرایەوە کە کاک عادڵ محەمەدپوور سەرنووسەر و کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی دەستەی نووسەرانیان پێک دێنا، لەوانەش: ئەنوەر ڕۆشەن، ڕەئوف مەحمودپوور، جەلیل عەباسی.
گۆڤارێکی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە، کە بە میتۆدی شیکاری لێکۆڵینەوەیی بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی بە شێوەی وەرزانە دەردەچێت.
خاوەنی ئیمتیاز و بەرپرسی گۆڤاری زرێبار: عادڵ محەمەدپوور و سەرنووسەر: مەسعود بینەندە. دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارە بریتین لە: مەسعود بینەندە، عەلی دڵاویز، حەمزە محەمەدی و عادڵ محەمەدپوور. بەرێوەبەری هونەری و دیزاینەری ڕووبەرگی ئەم گۆڤارە لە لایەن هێمن کانی سانانی ئەنجام دراوە.
وەرزنامەی زرێبار لە تەواوی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران و هەروەها لە زانکۆکاندا بڵاو دەکرێتەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,088 times
Write your comment about this item!