هونەرمەندی بەتوانا و لێهاتووی عیراقی و عەرەبی و جیهانی، بەڕەگەز کوردی شەبەکە کە بە باڵیۆزی هوتەرمەندانی عیراقیش دائەنریت لە ڕیکەوتی 09-12-1961 لە شاری (موسڵ) لە دایک بووه، مندالی هەشتەمی نیوا خانەوادەکەیانه، هەر لە تەمەنی مندالییەوە کازم خولیایی هۆنراوە نووسین و موزیک بووە تا کەیشتە ئەو ئاستەی لە تەمەنی (یازده) سالیدا ئامیری مۆزیک بکریت..
سالی 1980 لە تەمەنی (19) سالیدا جووە یەکیک لە کۆمەلە مۆسیقییەکان بەمەبەستی خویندنی موزیک. هەر لەوسالەدا واتە سالی 1980 (کازم الساهر) ژیانی هاوسەریتی بیک دەهینیت کە لەئیستادا 2 کوری هەیە بەناوەکانی (وسام) و (عمر) وەدوای دووسال بەردەوامی بە خویندندا لە مۆسیقادا لە بەیمانکای موزیکی بەغداد.ماوەی شەش سال لەو بەیمانکایە خویندنی کردووە هەر لەویش نازناوی (کازم الساهر)ی لەلایەن یەکیک لە مامۆستایانی مۆسیقییەوە بیبەخشرا،بیش تەواوکردنی بەیمانکاو بەدەست هینانی بروانامەکەی 2 کۆرانی تۆمارکرد لە سالی 1987 کە لەئامادەکردن و ئاوازی خۆی بوون، بەم هۆیەوە ناوبانکی (کازم الساهر) لەناو ولاتی دایک و سەرجەم ولاتانی کەنداودا دەنکی دایەوه.باش تەواوکردنی بەیمانکای مامۆستایان و باشان بەیمانکای مۆسیقا لە سالی 1988. جەنکی 1990 و داکیرکردنی کوەیت زەبریکی کوشندەی لە ژیانی کازم وەشاند بەتایبەت کاتیک کازم کاسیتی بەرهەمەکانی ئامادە بوون بۆ بلاووبونەوە لە کوەیتی دراوسیی عیراق ڕیکری کرا لە بلاوبوونەوەی بەرهەمەکەی لەلایەن بەربرسیک لە وەزارەتی ڕاکەیاندنی ئەو سەردەمە ڕوویدا بە قەدەغەکردنی دابەشکردن و بلاوبوونەوەی بەرهەمیدواجار کازم تاراوکە دەکریتە بەر و ڕوو لە بایتەختی ڕۆشنبیری عەرەب کە ولاتی (لوبنان)ە دەکات. لەویش بەدەوامی بەهونەری خۆی دەدات و لە سالی 1996 لە ڕیکەوتیکدا لەکەل هەلبەستەوان (شاعیر)ی بەناو بانکی عەرەب (نزار القبانی) ڕیکەوتی یەک دەکەن و لە کاتیکدا کازم بۆ تەلەفزیۆنی عەرەبیبەشی لەندەن کۆرانی دەلیت نزار قبانی سەرسام دەبیت بە دەنکی کازم و ئەمەش ئەبیتە سەرەتایەک بۆ کارکردن لەکەل(کازم)دا.کازم بەیوەندی بتەویشی لەکەل شاعیری عیراقی (کریم العراق)یشدا هەیە و لە سالی 1987 لەسەر داوای کازم ئەم شاعیرە بیش نووسیک بۆزنجیرەی تەلەفزیۆنی تایبەت بە موزیک بەناوی زنجیرەی "نادیە" دەنووسیت و کازم لەویدا کۆرانی تیا دەلیت. سالی 2000 لە فیستیفالی (قرطاج)یتونسی نازناوی باڵیۆزی کۆرانی عیراقی وەرکرت.هەروەها هەر لەوسالەدا لە ولاتی لوبنان خەلاتی باشترین فیدیۆ کلیبی بۆ سالی 2000 لەسەر ئاستی هەموو عەرەب بەدەست هینا
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,302 times
Write your comment about this item!