بۆ ڕیشی چوو، سمێڵیشی نایەبان.
نایەبان: نایەسەر یان خستەسەر. کەسانێک هەن لە سەودا و مامەڵەدا هەر ئیشوکارێک دەکەن زەرەردەکەن، چونکە شارەزای باشی ئەو کارەنین کە دەیکەن، لەگەڵ ئەوەدا زەرەردەکەن، کۆی دەستمایەکەشیان تێدادەچێت. بۆ کەسێک بەکاردێ کە کارێک بکات زیانی تێدابکا، لەسەروو ئەوەشەوە هەموو دەستمایەکەشی دانێ.[1]
وایان فەرمووە پیاوانی زانا
کۆسە چوو بۆ ڕیش، سمێڵی دانا
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,133 times