ئەم ماستە موویەکی تیایە
ئەو ماستە بێ موو نییە
ماست: شیری گەرمکراوی هەوێنکراو (فەرهەنگی شەخانی) لە کوردەواردا کاتێک بێری مەڕوماڵات دەدۆشێت، هەندێکجار ڕێکدەکەوێت، تاڵێک لە مووی جەستەی بزن دەکەوەتە ناو شیرەکەوە، بەوەش شیرەکە پیس دەبێت. کە دەکرێت بە ماست مووەکەی هەر تیایە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کارێک بە ڕووکەش بەشێوەیەکی باش پیشانبدرێت بەڵام مەبەستێکی تری هەبێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,427 times