ساڵی 1965 لە شاری #کرماشان# لە دایکبووە. بە هۆی هۆگری زۆر بۆ موزیک، لە تەمەنی منداڵییەوە هەر کاتێک دەنگی موزیک و گۆرانی کوردی و سونەتی ئێرانی دەهات بەرەولای دەڕۆیشت و گوێ لێدەگرت. تا ئەوەی لە ئاکام ئامێری گرتە دەست و چووە خزمەت موزیکزانی بەناوبانگی کرماشانی مەحموود مێرئاتی.
مونتەزیری پاش وەرگرتنی دیپڵۆم لە شاری کرماشان لە لقی موزیکی سونەتی ئێرانی لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران وەرگیرا. هەر لەوێ لە خزمەت موزیکزانانی ئێران سەرقاڵی خوێندنی موزیک بە شێوەی زانستی بوو، لەوانە: نوور عەلی خان بروومەند، محەمەد ڕەزا شەجەریان، محەمەد ڕەزا لوتفی، عەلی ئەسغەر بەهاری و چەندانی دیکە.
ژەنیاری بەتوانای کەمانچە لەگەڵ زۆربەی گرووپەکانی موزیکی سونەتی ئێران هاوکاری بەردەوامی بووە، هەروەها لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ ئامێرژەنی بەتوانای سێتاری ئێران جەلال زولفنوون دەستی بە کار کردووە. ئەم موزیکژەنە لە دوایین چالاکی هونەری خۆیدا لە چەندین وڵاتی دنیا موزیکی کوردی و ئێرانی پێشکەش کردووە، لەوانەش وڵاتانی: ئەفغانستان، پاکستان، هۆڵی یۆنسکۆ و هەروەها لە ماڵی دەف لە شاری پاریس لە وڵاتی فەرەنسا.
مونتەزیری ساڵی 2009 لە ڕێوڕەسمی بیرئانینی شاعیری ئێرانی مەولانا کە لەلایەن ڕێکخراوەی زانستی، فەرهەنگی و فێرکاری نەتەوە یەکگرتووەکانی یۆنسکۆ لە شاری پاریس بەڕێوەچوو، لەگەڵ گرووپی موزیکی خورشید بەشداری کرد و لە تەلاری بەشکۆ و گەورەی یۆنسکۆ لە پاریس بە سەرکەوتووییەوە بە ئامێری کەمانچە تاکژەنی کرد.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,861 times
Write your comment about this item!