زیر، ڕووەکێکە یەک ساڵە و دوو ساڵە لە تیرەی "چەترییەکان" Umbelliféres و لە جنسی Cuminum، لاسکەکانی باریک و سەوز و پساو پساون و گوڵەکانی تۆزێ باریکن و گوڵەکانی چەرموو و چکۆلەن و ڕیشووەکەی درێژ و باریکە و 30 تاکوو 80 سم بەرز دەبێ، تۆمەکەشی ورد و بۆنخۆشە و درێژیەکەیان لە 4 تاکوو 6 میلیمیترە و قەڵەویەکەی 2 میلیمە و لە هەر دوو سەرەوە باریک و ڕەنگێکی خورمایی یان خۆڵەمێشیی هەیە. لە زیرەدا هێندێک مەوادی وەک تانین و ڕۆنی تێدایە و ڕۆنەکەی 7 لە سەددایە. لە تەڕە چێشت و برینج و پەنیر و نانی دەکەن، ڕۆنێکیشی لە دەگرن و بۆ دەرمانیش بەکاری دێنن. بەڵام ژنی زگپڕ نابێ زۆری بخوا. بە فەرانسەیی Cuminی پێدەڵێن
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,112 times