دارێکی باڵابەرزە، زۆرتر لە مەرەزەدا ئەڕوێ، دەنگی وەک کەردڕ وایە. ف. خاڵ.
ڕووەکێکە زۆرتر لە مەزرای گەنم و برینجدا دەڕوێ، شتێکیە وەک ڕازیانە، دەبێ لە گەنم و پرنجدا بژار بکرێ.[1]
ناوی گیا
کوردی : داڕوجان
فارسی: سوروف (دژگال)
عەرەبی: الدنان
ئینگلیزی و زانستی: Water Grass (Echinochloa crus-galli)
گیایەکی وەرزیە سەر بە خێزانی دانەوێڵییەکانە، لەگەڵ برنج دەڕوێت کێبڕکێی دەکات لەگەڵی بۆ خۆراک و ئاو زیان بە بەرهەمی برنج دەگەیەنێت بە نزیکەیی لەسەدا (40 بۆ 50). ڕووەکێکی بەرزی ڕێکە و لوسە، باڵای دەگاتە 90 سم، گەڵاکەی درێژکۆلەو باریکە واتە شریتیە، گوڵەکەی سونبلەیە درێژیەکەی دەگاتە 15 سم، تۆوەکەی شێوەی هێلکەیی یە لەهەردوو سەرەوە تیژە ساف و لوسە، هەر ڕووەکێک توانای بەرهەمی 5000 تۆوی هەیە، ڕووەکەکە زمانۆچکە و کوێچکەڵەی نیە.
چۆنێتی قەڵاچۆکردنی:-
1- دەورەی کشتوکاڵی: واتە چەند ساڵێک ئەو زەویە نەکرێت بە برنج.
2- بەکار هێنانی کیمیایی: ماددەی ستام-ف34 و بڕۆپانێل 2.5 لیتر⁄ دۆنم بۆ 100 لیتر ئاو. کاتێک گیایی داڕوجان گەشە دەکات لەوکاتەی 3 گەڵا دروست دەکات ئەو دوو مادە یەکێکیان بەکار دەهێنن، لە کاتی وەشاندنی ئاو دەبڕین لە برنجەکە پاشان بەکاری دەهێنین.
سوپاس بۆ مامۆستا بێستون کە ئەم زانیاریەو وێنەکەشی نارد بۆ کوردیپێدیا.[2]
Note: Kurdipedia wants to collect "all" Kurdish words and phrases from all dialects. Please help Kurdipedia...
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,267 times