ساڵی 1352ی هەتاوی لە گوندی ترکاشە سەر بە شاری #بۆکان# چاوی بە دنیا هەڵێناوە. لیسانسی زمانی عەڕەبی هەیە و ئێستا لە شاری بۆکان مامۆستای قوتابخانەیە. لە ساڵی 1374ی هەتاوییەوە خەریکی کۆکردنەوەی پەندی پێشینانە لە شیعری کوردیدا و هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئەم پەندانەی کۆ کردوونەتەوە و خۆی کوتەنی چاوەڕێی یارمەتیی شاعیران و دەزگاکانی بڵاوکردنەوەیە کە بە ناردنی فایلی ئەو کتێبانەی دەستی پێیان راناگا، کارەکەی پوختەتر و پاراوتر بکات. بێجگە لەوەش لە ساڵانی 1376ەوە خەریکی وەرگێڕانە لە زمانی عەڕەبی و فارسییەوە بۆ کوردی و کتێبێکی چیرۆکی ئامادە کردووە بە ناوی (بە درێژی زستان گەرمم کەوە) کە جارێ چاپ نەبووە.
لە ساڵی 1380 بەم لاوە هەوڵێکی زۆری بۆ پیتچنینی کوردی داوە و زۆر وردەکاریی لەم بوارەدا دیوەتەوە و زۆربەی کتێبەکانی نووسەرانی شاری بۆکان بەرهەمی حەول و دەست ڕەنگینی ئەون. حەولێکی زۆریشی بۆ دروست کردنی وێبلاگ بۆ چەندین نووسەری بۆکان داوە.
وێبلاگی خۆی: http://www.m-shasanam.blogfa.com
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,271 times
Write your comment about this item!