لە 03-08-2011 هەواڵی کوژرانی تەحسینی مەلا عەلی لە ناوچەی وەزیرستانی باشوور لە سنوری پاکستان لەلایەن هێزەکانی ناتۆوە بڵاوکرایەوە.
تەحسین، یەکێکە لە چوار کوڕەکانی مەلا عەلی، ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان. لەو کاتەی ئەنسارولئیسلام لە هەورامان بوو، تەحسین لە #تەوێڵە# دادەنیشت، تەحسین وەکو کوڕەکانی دیکەی مەلا عەلی نەبووەو مەیلێکی توندڕەوانەی هەبووە، لەکاتی لێدانی ئەنسارولئیسلام لە لایەن ئەمریکاوە لە 2003دا تەحسین لەگەڵ چەکدارانی ئەنسارولئیسلام ڕووی لە ئێران کرد، ئێستاش خێزانەکەی لە ئێرانە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,421 times
Write your comment about this item!