نەتەوەی کورد ڕۆلیکی کارای لەو شۆرش دا هەبوو، هەر لە سەرەتای پێک هینانی بەرەی ئەفسەرانی ئازادیخواز، ئەفسەرانی کوردیش کە ژمارەیان زۆر بوو لە سوپای عێراقی، چوونە ناو ئەو بەرەیەو ڕۆلی دیاریان هەبوو لە ئ...ەنجامدانی شۆڕش لە داهاتوودا. عەبدولفەتاح شالی یەکێک بووە لە ئەفسەرە کوردەکان "ساڵی 1918 لە سلێمانی لە دایک بووە، لە بەغدا لە قوتابخانەی ئەندازەی سەربازی خوێندویەتی و لە ساڵی1938 ڕەوانەی ئەکادیمیای سەربازی مەلەکی بەریتانیا دەکرێت و دواتر بەهۆی ڕودانی جەنگ دەگەڕێتەوە عێراق و کۆلێژی سەربازی لە ساڵی1941 بە پلەی مولازم تەواو دەکات". دەڵێت: " من و ژمارەیەک لە برا ئەفسەرەکانم لە یەکەمین ئەفسەرانی سوپا بووین کە ڕەفعەت حاجی سری خستینییە نێو شانەی ڕێکخراوەکەی خۆی لە کۆتاییی ساڵی1952".
لە نێوان ساڵانی 1952تا1957 ژمارەیەک لە ئەفسەرانی کورد پەیوندیان بەو ڕێکخراوە کردووە کە (عەقید عەبدوڵڵا سەعید، عەقید ڕوکن مستەفا عەزیز، عەلی شەریف، مستەفا عەبدوڵڵا ناسراو بە ڕەئیس مستەفا، شێخ نوری). چەندانێک بوون لەوان.
ئەگەرچی دوای پێک هێنانی لیژنەی باڵا و لیژنەی یەدەگ هیچ ئەفسەرێکی کورد لەو لیژنانە نابینرێت، ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێست و بەرهەڵستی ئەو ئەفسەرە نەتەوە پەرستانەی لە لیژنەی باڵا دابوون، کە پەیوندی بە حزبی بەعس و عبدولسەلام عارف هەبوو. ئەگەرچی هەندیک دەیگەڕێننەوە بۆ بەگومان بوونیان لە کورد، نەوەکو هەستی نەتەوەیی ئەوان بجوڵێت و کارێکی وا بکات کە مەسەلەی کورد بوروژێنێ. بۆیە هیچ گروپێک لەو ڕێکخراوە پەیوەندی بە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردەوە نە کردووە، کە خۆی لە بەرەی بەرهەڵستکاری نیشتیمانی دەبینی. (مەبەستمان پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانە کە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردی دەکرد دژی دەسەڵاتی پاشایەتی شان بە شانی حزبە سیاسییەکانی عێراق لە چاڵاکی دابوو).
سەبارەت بە هەڵوێستی عبدولکەریم قاسم سەرۆکی لیژنەی باڵابە پێی گێرانەوەی ئەوانەی کەلێیەوە نزیک بوون گرینگی بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد داوە، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی لە ماڵی (حەمە عەلی خاڵەیی)، "یەکێک لە ئەفسەرە ئازادیخوازە کوردەکانە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە هێلی سەربازی عەبدولکەریم دا کاریکردووە". لە بارەی مافەکانی کوردەوە دەڵێت: "ئێوەی کورد بە دڵی شۆڕشن و دەوری باڵاتان دەبێت لە سەرکەوتنی شۆڕش، دوای سەرکەوتنی شۆڕشیش پێش هەمووشتێک بارزانییەکان دەهێنمەوەو کوردیش دەکەین بە شەریک لە کۆماری عێراق دا، ئەفسەرە کوردەکانی لە سێدارە دراون بە شەهید لە قەڵەمیان دەدەین". دەبینین بە سەرکەوتنی شۆڕش و ڕوداوەکانی دواتر تا ڕادەیەک لە ڕستییەوە نزیکن.
عەقید عەبدولفەتاح شالی دەڵێ: لیژنەی باڵا سەبارەت بە ڕێکخستنی ئەرکەکان بە تایبەتی خودی سەرۆکی لیژنە بەهۆی متمانە بوونی بە ئەفسەرە کوردەکان چەندین ئەرکیان پێ سپاردین، من خۆم ئەرکی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگای گشتی (بەغدا ڕومادی و بەغدا حلە)م لە ئەستۆ دابوو، پاراستنی پردی فەلوجەش بە عەلی شەریف سپێردرا، نەقیب مستەفا عەبدوڵڵا ئەرکی دابین کردنی چەک و شان بەشانی ئەو ئەرکەش دەبوایە بەژداربێت لە گرتنی کۆشکی ڕەحاب. جگە لە چەندین سەربازی تر کە لەکاتی هێرشکردنە سەر کۆشک ڕۆڵی دیاریان هەبوو، لەوانەش (عەریف مەولود محەمەد، ڕەئیس عورەفا ئەحمەد کۆیی).
ئا.اسماعیل زبیر حسن
سەرجاوە...
• ئەحمەد حەمەدئەمین: چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی نوێ و هاوچەرخی عێراق، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2010.
• مەهدی محەمەد قادر: پیشهاتە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق 1945ـــ 1958، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی یکوردستان، سلێمانین 2005.
• تشارلب تریب: چەند لاپەڕیەک لە مێژووی عێراق، و. محەمەد حوسێن و عەبدولقادر کەلهور، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەو
• باقر یاسین: مێژووی خوێناوی عێراق، و. حەمە صاڵح گەڵاڵی، چاپخانەی داناز، 2004
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,294 times
Write your comment about this item!