ساڵی 1927 لە شاری قەڵادزێ لەدایکبووە، لە ساڵانی هەشتاکان چووەتە شاری ڕانیە لەوێ نیشتەجێ بووە، ، شێواو شاعیرێکی بوێر و نەتەوەیی بوو. لە ڕاپەرینی خەڵکیدا دژ بە ڕژێمی بەعس هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ڕاپەڕین بووەو بە شیعرە کوردپەروەریەکانی ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە و وەک خەباتگێڕێک گەنجانی هانداوە تا لە دژی دیکتاتۆریەت و ناعەدالەتی بجەنگن بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە، لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، چەندینجار دوچاری دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان بووەتەوە، تا لە ڕۆژی 29ی تەمموزی 1999 لە ڕانیە کۆچی دوایی کردووە، شێواو بۆ کوردایەتی ژیاو بە کوردینیەوە گیانی پاکی سپارد.
وەک تەنیا محەمەد - شاعیر باسی لێوەدەکات ئەحمەد شێواو یەکێک بووە لەو کەسانەی کەرۆڵی سەرەکی هەبووە لەسەر خستنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ڕانیەو چەندین جار لەسەر کوردایەتی و هەڵوێستە نیشتمان پەروەرییەکانی دووچاری ئەشکەنجەو لێدان بۆتەوە. لەکاتی ڕاپەڕینیش ئەم شاعیرە بە هەڵوێستە بە حەماسەوە هەر لەگەڵ یەکەم تەقەی ڕاپەڕین لە ڕیزی پێشەوەی خەڵکەکەوە بووەو بەردەوام شیعری ڕاپەڕین و بەرخودانی دەخوێندنەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر، لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس نیازی حەمە عەزیز - ە وە شیعرەکانی کۆکرانەوە و لە دووتوێی دیوانێکدا بە ناونیشانی (خەونی شاد) چاپ و بڵاوکرایەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,142 times
Write your comment about this item!