نەقیزە گروپێکی هونەرییە تایبەتە بە بە هەموو جۆرەکانی کاریکاتێر. لەساڵێ 2008 لەباغی گشتی سلێمانی بە ئامادەبوونی هونەرمەندان پەروەر کەرکووکی، شوکاک عبدالستار، ڕێناس عارف دامەزرا. ئامانجی ئەم گرووپە ئەنجامدانی چالاکی تایبەتە بە هونەری کاریکاتێر وەک کردنەوەی پێشانگاو پانفلێت و بەشداری کردن لە هەموو ناڕەزایەتیە جەماوەریەکاندا. نەقیزە گاڵتە بەهەموو دیاردە دزێوەکانی ناو کۆمەڵگا دەکات و لەخەمی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن و ئاسوودەدایە. ئەم گرووپە تا ئێستا پێنج پێشانگای هاوبەشی لەشارەکانی سلێمانی، ڕانیە، کەرکووک، ستۆکهۆڵم، لەندەن و تەورێزدا کردۆتەوە. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کار و چالاکیەکانی ئەم گرووپە دەتوانن تەماشای ماڵپەڕی: http://www.neqoze.exto.org بکەن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,351 times