خەندان-ڕەهێل سەمەد
ڕۆژی (دووشەممە 08-07-2013) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی #هەولێر# ئاماری قوربانییەکانی شەش مانگی هاتوچۆی سنووری پارێزگای هەولێری خستەروو، کە بە گوێرەی ئەو ئامارانە ژمارەی قوربانیانی ئەمساڵ بەربەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، زیادی کردووە.
نەقیب فازل حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر (614) ڕووداوی جۆراجۆری هاتوچۆ تۆمار کراون، بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە (155) کەس گیانیان لە دەست داوە و دوو هەزار و شەش کەسیش بریندار بوون.
ئەوەشیخستەڕوو، کە قوربانیانی هاتوچۆی شەش مانگی ئەمساڵی سنووری پارێزگای هەولێر بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2012 زیادی کردووە، بەو پێیەی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا (549) ڕووداو تۆمار کراوە، کە بەهۆیەوە (102) کەس گیانیان لەدەستدا و (489) کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، وتیشی:ئەمساڵ هەوڵماندا زیاتر پشت بە ئامارەی نەخۆشخانەکان ببەستین بۆ وەرگرتنی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بەو پێیەی لەکاتی ئەو ڕووداوانە قوربانییەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن و ناویان تۆمار دەکرێت.
-08-07-2013
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,652 times
Write your comment about this item!