خەندان - ڕەڤەند گوهەرزی
بەپێ ئامارێکی بەرێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک، تەنیا لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو 55 هەزارو 381 گەشتیار ڕویانکردوە شوێنە گەشتیاریەکانی سەر بەر پارێزگای دهۆک.
عوبەیدوڵا دادو، بەڕێوبەری گشتی گەشتۆگوزاری دهۆک ڕایگەیاند : لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 55 گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان کردوە و 70% له و گەشتیارانە لە پارێزگای موسل و ناوچەکانی دیکەی خواروی عیراق و 20% لە وڵاتی تورکیا بەرێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هاتبوون.
بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگای دهۆک ئەوەشی خستەروو: هیچ کێشەیەک بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی پارێزگای دهۆکیا کردوه درووست نەبووه، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەم جەژنەدا خشتەی شوێنەواری گەشتوگوازر لە پارێزگای دهوک لەگەڵ ڕێبەری زانیاری گەشتو گوزار بەسەر گەشتیاراندا بڵاویان کردبوویەوە.
ئەوەشی وت: "ئه و ڕێبەرەی زانیاری گەشتوگوزار بۆ ئەوە بوه، تا لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر ئاسانکاری بۆ گەشتیاران بکات و بتوانن لە شوێنە گەشتیاریەکانی پارێزگای دهوک بگەرێن".
- 12-08-2013
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,152 times
Write your comment about this item!