پاش ئاشکرابون و دۆزینەوەی لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسانەوە، ئەمڕۆ ئێسک و پروسکی گۆڕێکی گڵێنەی لەگەرمیان گواسترایەوە بۆ مۆزەخانەی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان لەکەلار.
ئاودێر محەمەد، گەرمیان: جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، ساڵح محەمەد، ئەمڕۆ، هەینی، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە تیمێکی تایبەتی شوێنەوارناسانی گەرمیان لەنێوان قەزای کەلارو دەربەندیخان بەدوای شوێنەواردا دەگەڕێن، پاش گەڕانێکی زۆر ئەمڕۆ توانیمان گۆرێکی گلێنەی لەگوندی بەرلوتی سەر بەقەزای کەلار بدۆزینەوە.
ئاشکرایکرد، پێش ئەو گۆڕە بەر لەماوەیەک گۆرێکی دیکەی گڵینەیان دۆزیوەتەوە.
لەبارەی مێژووی گۆڕەکەش یاریدەدەری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان هێمای بۆ ئەوەکرد، مێژوی ئەو گۆڕە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشکانیەکان کە لە 250 پێش زاینەوە لەناوچەکەدا حوکمڕانیانکردوە.
هەر ئەمڕۆ ئیسک و پروسکی گۆڕەکە بۆ مۆزەخانەی گەرمیان کە دەکەوێتە قەڵای شێروانە لەکەلار گوازرایەوە.
- 16-08-2013
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,615 times
Write your comment about this item!