لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا 97 ڕووداو ڕوویداوه و 37 ڕووداوی شەڕەچەقۆش تۆمارکراوه و سێ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری (خەندان) ئامادەی بوو، د. میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە 13ی ئەم مانگەوە تا دوێنێ هەینی، سێ چێشتخانە داخراوە، هەشت جێگا سزادراون بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی تەندروستیەوە.
وتیشی: "بەپێی ئاماری سەنتەری 122 کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیە، له و ماوەیەدا 97 ڕووداو هەبووە، هاتوچۆش لە نێوان شارو دەرەوەی شار 162 حاڵەت بووە، 106 حاڵەتی داخڵبوونی برینداری ڕووداوی هاتوچۆ هەبووە، 37 ڕووداوی شەڕەچەقۆ تۆمار کراوە.
روونیشیکردەوە: هەر لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، چوار حاڵەتی تەقەکردن هەبووە، سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و 35 ڕووداوی کەوتنیش بە هەموو جۆرەکانیەوە هەبووە.
ئەوەشیخستەڕوو: ڕێژەکە لەچاو ساڵی ڕابردودا کەمی کردوە، به و پێیەی ساڵی ڕابردوو 206 ڕووداو هەبووە.
- 19-10-2013
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,506 times
Write your comment about this item!