بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاماری توندوتیژیەکانی مانگی ئەیلول بڵاودەکاتەوە کە بە پێی ئامارەکە #سلێمانی# لە دەستدرێژی سێکسیدا یەکەمە و #هەولێر#یش لە کوشتنی ژناندا یەکەمە.
بەگوێرەی ئامارەکە کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی گەڕان کەوتووە، 4 حاڵەتی کوشتن لەشای هەولێر هەبووە و 149 سکاڵاش لەسەر جۆرەکانی دەستدرێژیی تۆمارکراوە، هاوکات 13 حاڵەتی سووتان و 3 حاڵەتی خۆسووتانیش لەو شارە ڕوویانداوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە شاری سلێمانی 10 حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی هەبوون، 3 حاڵەتی خۆسووتان و 1 ڕووداوی خۆککوشتنیش تۆمار کراوە.
بەگشتی و لە مانگی ئەیلولدا، 5 کوشتن و 3 خۆکوشتن و 30 حاڵەتی سووتان و 14 دەستدرێژی سێکسی هەبوون لە هەرێمی کوردستان و بەگشتی 554 حاڵەت لە مانگی ئەیلولد تۆمار کراوە.
04-12-2013
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,220 times
Write your comment about this item!