بڕیار حەسەن ئەحمەد ناوگردانیی لە ڕێکەوتی #12-07-1989# لە ئۆردوگا زۆرەملێیەکانی حیزبی بەعس (باریکە) لەدایکبووە، خەڵکی گوندی ناوگردانی سەر بە سەیدسادق بووە.
سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە، دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی-بەشی داتابەیس بووە.
گەنجێکی ڕۆشنبیر و خەمخۆری شارەکەی بوو هەر لەم دڵسۆزیەوە بەشداری خۆپیشاندانە خۆرڕسکەکەی #02-01-2014# ی کرد تێیدا هەڵگری لافیتەیەک بوو کە لێی نووسرا بوو (کوا زانکۆ و پەیمانگاکەمان) هێزە ئەمنییەکان بە گوللە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و بڕیار لە تەمەنی 25 ساڵیدا بەگوللەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کرا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 14,621 times