- لە بەردەم پەیمانگای توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، بینامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: "کورد گەلێکی تێکۆشەرە و پابەندبوونی سیاسی و دادپەروەریی سیاسی خۆی سەلماندووە، بۆیە شایەنی سەربەخۆیی سیاسیی خۆشیەتی".
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادن لەنێوان چەکدارانی داعش و گرووپە چەکدارە شیعییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکووک سەریهەڵدا و تاوەکو ئێستا 14 چەکداری شیعە بریندارن و دوو پێشمەرگەش بەهۆی شەڕی ئەو دوولایەنەوە برینداربوون.
- لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستاندا ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوای بانگهێشتی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان تا ڕوونکردنەوە بدات لەسەر قەیرانی بەنزین.
- بە هۆی کەوتنە خوارەوەی موشەکێک لە سنوری گوندی بەشیر حەوت پێشمەرگە بریندار بوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکیش بە هێزەکانی بەدردا کەسێک کوژراو حەوتی دیکەش بریندار بوو.
- کۆچی دوایی ماهیر عەبدولڕەشید لە شاری سلێمانی، نێوبراو یەک لە سەربازییە گەورەکانی سەردەمی بەعس و خەزووری قوسەی سەددام حسێن بوو.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,572 times
Write your comment about this item!