لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 11 هەزار و 850 دۆنم پۆش و پاوان و ڕەزو باخی هاوڵاتیان سووتاوە و به و هۆیەشەوە حەوت هاوڵاتی دەستگیرکراون.
لە لێدوانێکی نووسراودا کە وێنەیەکی بۆ خەندان ناردوە، تیایدا مقەدەم هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری هۆبەی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا نزیکەی 11 هەزار و 850 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتاون به و هۆکارەوە حەوت هاوڵاتی دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان بەگشتی زیاتر(سروشتی بووە یاخود + فڕێدانی جگەرەی نەکوژاوە یان + جوتیاران لەکاتی پاکردنەوەی کێڵگەکان بوەتە هۆی تەشەنکردنی ئاگرەکان، لەگەڵ پابەندنەبوونی گەشتیاران و شۆرتی کارەبا هەروەها چا لێنان و+ بوونی ئاژەڵ لەناو کێڵگەی مین هۆکاربووە) زۆر کاتیش هۆکارەکە نادیاربووە.
مقەدەم هێمن جەخت دەکاتەوە لەوەی پێویستە لەسەر سەرجەم هاوڵاتیان و گەشتیاران و جوتیاران کاتێک دەچنە گەشت و سەیرانەکان، یاخود لەناو کیلگە و ڕەز باخەکانیان ئاگر دەکەنەوە لەدوای خۆیان دڵنیابن لە تەواو کوژاندنەوەی ئاگر و پشکۆکان، تا ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکان ڕوو لەزیاد بوون نەکات.
- 03-07-2014
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,030 times
Write your comment about this item!