لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەسنووری قەزای کۆیە (566) حاڵەتی پرۆسەی هاوسەرگیری و لەیەک جیابوونەوەی خێزانی تۆمارکراوە.
(شیرن عەبدولوەهاب) لەبەشی باری کەسێتی دادگای قەزای کۆیە بەکوردیوی ڕاگەیاند: لە شەش مانگی ڕابردوودا (566) حاڵەتی هاوسەرگیری و لەیەک جیابوونەوەی خێزانی هەبووە، کە (441) یان هاوسەرگیریەو (125) حاڵەتیش لەیەک جیابوونەوە بووە.
شیرین زیاتر ڕوونیکردەوەو گوتی : حاڵەتی لەیەک جیابوونەوەکان لە سێ مانگی یەکەم زیاتربووە بەبەراورد لەگەڵ سێ مانگی کۆتایی بەجۆرێک لە سێ مانگی سەرەتا (70) جیابوونەوە هەبووە، بەڵام لە سێ مانگی کۆتایی (55) حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە.
لەبارەی پرۆسەی هاوسەرگیری، ڕایگەیاند: بەپێچەوانەوە لەسێ مانگی کۆتاییدا زیاترە بەڕێژەیەک لە سێ مانگی سەرەتا (205) گرێبەستی هاوسەرگیری هەبووە، بەڵام لە سێ مانگی کۆتایی (236) گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە.
(شیرین عەبدولوەهاب) سەبارەت بەهۆکارەکانی لێکجیابوونەوە گوتی : زۆربەی لێکجیابوونەوەکان و تەڵاق نەگونجانە لەگەڵ یەکتری و لەگەڵ خەیانەتی هاوسەرگیری و نەخۆشی و کێشەی کۆمەڵایەتی.
سەبارەت بە ناو گۆڕین ناوبراو گوتی : (43) حاڵەتی ناو گۆڕین هەبووە لەنێوان هەردوو ڕەگەزی نێرو مێ کە زۆربەیان کوڕن ئەوانەی ناویان دەگۆڕن و تەمەنیان لەسەروی (18) ساڵیەو لەسەر ئارەزووی خۆیان ناویان دەگۆڕن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,729 times
Write your comment about this item!