وەڵامێک بۆ حاجی دڵشاد گەرمیانی.........
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاتە
بەرێز کاک حاجی دڵشاد
ئێمە لەتەواوی هەوڵەکانی ئەم دواییەت وسەردانەکانت بۆ هەولێر ئاگادارین وبەتەواوی لەناوخۆو دەرەوەی حیزبەکەشتەوە لەهەوڵدانەکانت کۆڵیوینەتەوە، تابەتەواوەتی بزانین جەنابت چی ئامانجێکت هەیە. بەڵام دوای پێداچونەوە بەباشمان نەزانی ئەو کاتە وەڵامت بدەینەوە ئەوەش لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە
1. تۆ کەسایەتیەکی دیاری لەدژایەتی کردنی حوکمی کوفر.
2. لەو کاتەدا گومانمان نەبو کە مورتەدەکان لەناوت ئەبەن وتاوانەکە ئەخەنە ئەستۆی ئێمە،کەئەمەش بۆ ئێمە بەخراپی دەشکایەوەو لەدەستدانی تۆ کەلێنە لەنێو موجاهیدانی گەرمیاندا.
3. وەڵام دانەوەمان بەرازی بوون،خاڵی 2 بوو،بەڵام بەنارازیی بون دەبوە شکانەوەی جەنابت وهەوڵەکەت،بۆیە پێمان باش بو بێدەنگ بین.
4. بەراستی جێگەی خۆشحاڵی نیە تۆ بەو مێژوە پاکەوە ببیتە نوێنەری حکومەتێکی عەلمانی ستەمکارو هاوبەشی سەلیب وجوەکان.
5. هاتنی تۆ بۆ لای ئێمە جێگەی شانازی بوو،وەبڕیاری پاراستنی تۆو هەر میوانێک کەبە میوانی بێت لەسەر چاوەکانمانە،بەڵام ئەمە بۆ خۆی دەبویە گومان بۆ دوژمنانی ئیسلام،بەشێکی تری تایبەت کە ناتوانین بڵاوی بکەینەوە.
دەقی نامەکەی دڵشاد گەرمیانی کە 3ی ئەیلول لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە:
وەک هاوسۆزیەک لەگەڵ خانەوادەی پێشمەگە دیلەکان و هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنیان ئەو پۆلە پێشمەرگەیەی کە دەستگیر کراون وەک لەگرتەیەکی ڤیدۆییدا بینیمان لەبەردەم هەڕەشەی مەرگدان، پێویستیان بەهاوکاری و بەدەمەوە چوونی بەپەلەی هەموولایەک هەیە بەتایبەت (سەرۆکایەتی هەرێم و دەسەڵات دار و خاوەن بڕیارەکانی ناو حکومەت) کە دەبێت بەجدی و دڵسۆزانە هەموو ڕێوشوێنێکی گونجاو و پێویست بگرنەبەر و هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ ئازاد کردن و ڕزگارکردنیان لەمەرگ، بەتایبەت لەم کاتە هەستیارو ناسکەیاندا کە شەڕو پێکدادان و بوردمانی فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوامەو ئەوانیش لەپاشەکشێدان، ئەمەش ئەگەر ی کوشتن و لەناو بردنی دیلەکان زیاتر دەکات.
پێشنیار دەکەم بەپەلەو بێ دواکەوتن لیژنەیەک لە کۆمەڵە مەلایەکی بێ لایەنی خەم خۆری بەغیرەت پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بچنە هانایانەوەو سەردانی لایەنی بەرنبەر بکەن و دانوستانیان لەگەڵ بکەن و هەوڵی ئازادکردنیان بدەن بەهەر نرخێک بێ،
منیش بەش بەحاڵی خۆم ئەگەر بەپێویست زانراو ڕەزامەندی م عەلی باپیری لەسەر بوو ئامادەم لەگەڵیان بچمە هەرجێگاو هەرشوێنێکی مەترسیدار بەمەبەستی ئەو کارە خێرەو ڕزگارکردنیان.
دڵشاد گەرمیانی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی