سەرۆکی کۆمەڵەو میوانخانەکانەو چێشتخانەکانی کوردستان ئاماژە بەخراپی دۆخی گەشتیاریی لەهەرێمی کوردستان دەکات و ڕایگەگەیەنێت کە داخستنی میوانخانەکان ڕوولەزیادبوونە و ڕۆژانە بەردەوامی هەیە.
ئاوێنەنیوز، زریان محەمەد: هێرش ئەحمەد کەریم سەرۆکی کۆمەڵەو میوانخانەکانەو چێشتخانەکانی کوردستان بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند کە جگە لەهۆکارە دیارەکانی وەک قەیرانی دارایی و گرتنی بازگەکان و شەڕی داعش، هاوکات هۆکارێکی دیکەی کەمبونەوەی گەشتیار بۆ کوردستان به و ڕێژە گەورەیە بەشێکی پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە ڕاگەیاندنە بیانییەکان کوردستانیان وەک شوێنێکی نائاسایی پیشانداوە کە شەڕی تێدایە.
ژمارەی ئەو ئۆتێل و مۆتێلانەی لەسەرەتای ساڵی 2014ەوە داخراون 72 دانەیەو ڕێژەکەش بەردەوام زیاد دەکات، "ئەوانەی شوێنەکانیشیان دانەخستوە 50% کارمەندەکانی کەمکردۆتەوە".
هێرش ئەحمەد ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات کە تا ئیستاش هیچ کارێکی بەرچاو نەکراوە کە بتوانرێت ئەو ژێرخانە بەرزکەینەوە "بەنوسراوی فەرمی داوامان لەوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارکردووە فریای ئەو قەیرانە بکەون و ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە بەڵام تا ئێستا بەدەممانەوە نەهاتون".
سەرۆکی کۆمەڵەو میوانخانەکانەو چێشتخانەکانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا زۆرترین ئوتێل و مۆتێل لە شاری هەولێرداخراون و لە سلێمانیش ڕێژەیکی بەرچاوداخراون کە ئۆتێلی پێنج ئەستێرەش لەخۆدەگرێت ئەوانەی داش نەخراون بەڕێژەی 12% میوانیان نیە.
سەبارەت بەو زیانانەی بەر کەرتی گەشتوگوزار کەوتووە ئاماژەی بەوەدا "زیانی گەشتوگوزار لە شەش مانگی کۆتایدا 85 ملیۆن دۆلاربوه و ئەگەر ئەم قەیرانە وابڕوات ڕێژەکە زیاتر دەبێت".
- 21-01-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,701 times
Write your comment about this item!