- لە گوندی بازوایەی سەر بەناحیەی باشیکی پارێزگای موسڵ، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لۆریەکی پڕ تەقەمەنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشیان تەقاندەوە.
- شەوی ڕابردوو لە گوندی بیر حسۆی گەورە کە سێ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی پردی قەرەقۆزاخەوە دوورە شەڕوپێکدادانێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگه و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستیپێکرد، لەئەنجامدا ئه و گوندە ستراتیژیە ئازادکراو 25 چەکداری تیرۆریستی داعش-یش کوژران.
- بالیۆزی وڵاتی ئەرمینیا لە عیراق کارین گریگۆریان و لیڤۆن سەرکیسیان بالیۆزی یاریدەر، بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند بە ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی کونسولخانەی گشتی ولاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان.
- گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شارەدێی سەعدییە دۆزرایەوە، کە چەندین تەرمی خەڵکی مەدەنی تێدابوو، بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیيەش دەڵێت" چەکدارانی داعش لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی شارەدێکە، ئەوخەڵکە مەدەنییەیان کوشتووە".
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,884 times