#عەتا قەرەداغی#
چاپخانەی : چوارچرا، #سلێمانی# کۆتایی 2013
ئەم پەرتووکە، بەرگی دووەمی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردییەو، نووسەر و لێکۆڵەر، عەتا قەرەداغی نووسیویەتی.
لە بەرگی یەکەمیدا، نووسەر پرسی نەتەوەیی و خواستی نەتەوەیەکی گشتگیریی کوردستانی لای میرنشینەکان و شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان تاوتوێ کردووە، لەبەرگی دووەمیشدا، هەمان پرسی لای ڕۆژگاری نوێ و حیزب و شۆڕشە نوێکانی کوردستان کردووە.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس عەتا قەرەداغی، سەرقاڵی نووسینی بەرگی سێیەمی پەرتووکی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردییە و دەڵێت لە قۆناخی کۆتایی پەرتووکەکەدام.
عەتا قەرەداغی بە (ئەدەب و کولتووری ڕووداو) ی ڕاگەیاند: سەرباری ئاڵۆزیی بارودۆخی سیاسیی کوردستان و خەریکبوون بە هەندێ شرۆڤە و لێکدانەوەی سیاسییەوە کە ئەمە وەکوو کاری ڕۆژانە وایە، بەردەوامم لە پڕۆژەی نووسینی خۆم کە ئێستا هاوشان لە دوو بواردا خەریکم. یەکەمیان بەردەوامم لە کارکردن لەسەر بەرگی سێیەمی (گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی) کە ئێستا بەرەو کۆتایی دەچێت. دووەمیشیان ناوبەناو خەریکی خوێندنەوەی ڕەخنەییانەی هەڵبژاردەیەکم لە هۆنراوەی کوردی (جوانییەکانی دەق) کە ئەوەش پڕۆژەی پەرتووکە و بەشی زۆری تەواو بووە.
عەتا قەرەداغی وتیشی: هیوادارم هەردوو بەرهەمەکە تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2017 ئامادەبن و بتوانم لە وەرزی یەکەمی ساڵی داهاتوودا چاپیان بکەم.
عەتا قەرەداغی لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵدا هەردوو پەرتووکی (لێکۆڵینەوەی هەڵبژاردەیەک لە ڕۆمانی کوردی) و پەرتووکی (لێکۆڵینەوەی تیۆریی ئەدەبی) لە نووسینی ڕۆجەر وێبستەر چاپ کرد.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس عەتا قەرەداغی دەیان گوتار و پەرتووکی بەچاپ گەیاندووە. دەرچووی بەشی ئینگلیزی کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی مووسڵە.
Read the book: گوتاری ناسیونالیزمی کوردی؛ بەرگی دووەم
Total download:
979 times
We kindly ask all writers, translators and publishers to inform us if they are not in agreement to have their books downloaded from Kurdipedia server.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,897 times
Write your comment about this item!