هۆمەر دزەیی
2015
لەدو توێی 325 لاپەڕەی قەوارە گەورەی پڕ وێنەو ڕەنگاو ڕەنگداو بەتیراژی 1000 دانە، کتێبی چیرۆکی موزیکی کلاسیکی مامۆستای بەتوانا هۆمەر دزەیی بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبەی هۆمەر دزەیی گەورەیی و گرنگییەکەی لەوەدایە کە زۆر بەکەمیی کتێبێکی لەوشێوەیە هاتبێتە کتێبخانەی کوردییەوەو ئاشنایەتییەکی باشی لەبارەی موزیکی کلاسیکەوە بەئێمە ئاشنا کردبێ .
بۆ یەکەمینجاریشە لەزمانی کوردیدا، کەسێک بەشەوق و زەوقێکی زۆرەوە، بەڕوناکبیرییەکی ئەنسکلۆپیدیایی بتوانێ چەندین ساڵ بەئەرک و ماندوبونێکی زۆرو بەسودوەرگرتن لەزمانە زیندوەکانی ئەوروپاو ڕۆژهەڵات، بتوانێ بەشێوەیەکی هونەریی دانسقە، مەوسوعەیەکی گرنگ لەمەڕ مێژوی موزیکی کلاسیک بڵاوبکاتەوە.
کتێبەکە لەسەر ئەرکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپکراوە. [1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,183 times
Write your comment about this item!