لە ساڵێکدا 11 مەلا لە سنووری کەرکووک چوونەتە نێو ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش و سێ لەو مەلایانەش بەدەستی پێشمەرگە کوژراوان.
پێنج مەلای دیکە بەرلەوەی بچنە ڕیزی داعش دەستگیرکراون، ئەو مەلایانە بەشێکیان خەڵکی شارەکەن و بەشێکی دیکەیشیان لە ئەنبار و ناوچەکانی دیکەوە هاتبوونە کەرکووک.
بەگوتەی بەرپرسانی وەقفی سوننە لە کەرکووک هێشتا هەندێک مەلا لە کەرکووک هەن لایەنگری داعش دەکەن، ئەوان لە هاوئاهەنگیدان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە بەشێکی مەلاکان پێشتر لەریزی ڕێکخراوی قاعیدە بوون و دوای داعش چوونەتە ڕیزەکانی ڕێکخراوەکە.
پۆلیسی کەرکووکیش ناوی چەند کەسێک لەوانە بۆ ڕووداو ئاشکرا دەکات، کە خۆیان وەک مامۆستای ئایینی ناساندووە و بوونەتە داعش، لەوانەش مەلا جاسم، مەلا مەجید، مەلا تەها، مەلا محێدین، کە خەڵکی دیاربوون و پێشتر لە نێو قاعیدە بوون لەم دواییانەش لەگەڵ داعش لە سنووری حەویجە بوون.
- 11-06-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,457 times
Write your comment about this item!