دیاری کوردستان؛ گۆڤارێکی هەفتانەیە، لە نێوان ساڵانی 1925-1926 بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی لە بەغدا دەردەچوو. یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە ڕۆژی چوارشەممە #11-03-1925# دەرچووە. لە سەرەوەی بەرگی گۆڤارەکەدا وێنەی سەرکردەی کورد سەڵاحەدین ئەیوبی هەیە و ئەم وێنەیەش وەک کلیشە لە هەموو ژمارەکاندا بەکارهاتووە. لە ناوەڕاستی بەرگەکەدا ناوەکانی (دیاریی کوردستان) بە ئەلفوبێی عەرەبی نووسراون، لە خوارەوە هاوتای عەرەبی (هدیة کوردستان)ە، لە خوارەوەشدا (DIYARI-YI KURDISTAN) بە زمانی تورکی بە پیتی لاتینی نووسرابوو. لە ژێر ناوی گۆڤارەکەدا کە بە سێ زمان نوسرابوو، ژمارەی یەکەم تەرخانکرابوو بۆ بابەتەکان بە زمانی کوردی لە نێوان لاپەڕە 1-9، بە زمانی عەرەبی لە نێوان لاپەڕە 10-14 و بە تورکی لە نێوان لاپەڕە 15-21. ڕاگەیەندرابوو کە لە ژمارەکانی داهاتووشدا بەشێکی فارسی دەبێت. لە ژمارەکانی دواتردا ماوەی چاپی هەفتانە گۆڕدرا و لەسەر بەرگەکەی نووسرابوو (ڕۆژنامەیەکی کوردییە، پانزدە ڕۆژ جاریک بە زمانی کوردی، عەربی و تورکی دەرەچێت). [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 14,308 times
Write your comment about this item!