لقی هەولێری سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ئاماری ئه و کرێکارانەی لەسەر کارەکانیان گیان لەدەستداوە لە نسوری پارێزگای هەولێردا ئاشکرا دەکات.
حەسەن ڕەمەزان لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکاکانی کرێکارانی کورستان بە خەندانی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو 15-07-2015، لە سنوری پارێزگای هەولێر نۆ کرێکار لەسەرکارەکانیان گیان لەدەستداوە.
وتیشی: لە ئێستادا باسلەوەدەکرێت کە ڕۆژی 15-07-2015 کرێکارێکی تریش لەسەر کارەکەی گیانی لەدەستدابێت، بەڵام ئێمە دڵنیانین له و حالەتە، لەکاتی دەرکەوتنی ڕاستی ڕووداوەکەش ژمارەی ئه و کرێکارانە دەگاتە 10 کرێکار.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی2013 دا لە سنوری پارێزگای هەولێر 33 کرێکار لەسەر کارەکانیان گیان لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی وەستانی زۆربەی پرۆژەکان ئه و ڕێژەیە لە ساڵی 2014دا، بۆ 15 قوربانی کەم بۆتەوە.
باسی لەوەشکرد، هۆکاری سەرەکی ئه و ڕوودانەوە کەمتەرمی خاوەن کار و کۆمپانیاکانە لە دابینکردنی شوێنی شیاو و سەلامەت بۆکرێکاران، نەبوونی یاسایەک بۆ سزادانەی ئەوانەی کەمتەرخەم بوونە، بۆیە پێویستە یاساکانی تایبەت بە مافی کرێکاران لە پەرلەمانی کوردستان هەموار بکرێتەوە، تاکو ڕێگا لە ودیاردە بگرێت کە ناوەناوە دووبارە دەبێتەوە.
- 21-07-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,682 times
Write your comment about this item!