لەماوەی مانگی تەمموزی 2015 دا 825 ماڵ و دوکان و شوێنی گشتی بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاواوە سزادراون و داهاتی غەرامەکەش پێنج ملیۆن و 897 دینار بووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا هاتووە: تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، لە مانگی تەمموزدا 825 ماڵ و دوکان و شوێنی گشتی سزادراوە، بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوەوە.
ئەوەش هاتووە: "کۆی گشتی غەرامەکە پێنج ملیۆن و 897 هەزار دینار بووە، هاوکات 208 هاوبەشی بڕاوە بەشێوەی کاتی بەهۆی دووبارە بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە".
- 11-08-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,867 times