دەکەوێتە گوندی تازەدێ بە دووری (9 کم) باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کەلار. ئەم شوێنەوارە کۆشکێکی دوو نهۆمییە و زیاتر لە کاروان سەرایەک دەچێت. کۆشکەکە لە لایەن (محمود پاشای جاف) دروستکراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1895 ز)، جگە لە بینای سەرەکیەکەی کوشک لای باکوورەوە بینایەکی تری لاکێشەیی هەیە کە پێدەچێت تەرخان کرابێت بۆ کۆگا و جێگەی تایبەتی ئەسپ و ئاژەڵی بارەبەر، لای باشوورەوە بینایەکی تری بچووک هەیە، کە پێکهاتووە لە چەند ژوورێک بەسەر بەرزاییەکەوە دروست کراوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,937 times