بەهۆی بەرزی لوتکەی هەڵگورد و پانی و فراوانی قەدپاڵەکانی هەڵگورد، لە هەرچوار دەوریدا کۆمەڵێک گۆماو هەیە، ئاوی گۆماوەکان سارد و سازگارە، شوێنی هەندێک لە گۆماوەکان و دەوروبەریان بۆ پشوودان و گەشت وگوزار لەبار و گونجاوە. هەروەها مێرگی هەمیشە سەوز و کانییاوی سازگار و جۆگە وجۆباری سەرنجڕاکێش دەبینرێت. سەرجەم ئەمانە و نزمی پلەی گەرمی بۆ خوار 25پلە لە هاوین، شوێنەکەیان کردۆتە شوێنێکی سروشت جوان. هەندێک لە گۆماوەکان: (گۆمی سەرنشێوە و گۆمی سویلێ، دەکەونە دامێنی ڕۆژهەڵاتی هەڵگورد. گۆمی چل دار، دەکەوێتە ناوقەدی ڕۆژهەڵاتی هەڵگورد. گۆمی بێرمە سارد، دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای هەڵگورد، کۆمەڵێک مێرگ و سەوزای لە دەوروبەریدا هەیە. چەند گۆماوێکی بچوکیش لە ڕۆژهەڵات هەیە، وەک میوەبان، باسکە پیواز، زێرینخان).
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,032 times