ەندامێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لەعیراق ئاشکرایکرد، لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا تیرۆرستانی داعش زیاتر لە 90 هەزار هاوڵاتی مەدەنیان کردۆتە قوربانی کردەوە قێزەونەکانیان.
فازڵ غەراوی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق ڕایگەیاند، لەساڵی 2013 دا 33 هەزارو 105 کەس بونەتە قوربانی کردەوەکانی دەستی داعش لەکوژراوو بریندار، لەساڵی 2014 شدا ژمارەی قوربانیان گەیشتونەتە 30 هەزارو 408 کەس، لەساڵی 2015 و تا ڕۆژی 30ی ئەیلول ژمارەی قوربانیانی دەستی داعش گەیشتونەتە 21 هەزار و 171 کەس.
فازڵ غەراوی وتیشی، ئه و کردە تیرۆرستایانەی داعش لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنی دەچنە ڕیزی ئەنجامدانی تاوانی کەشتنی بەکۆمەڵ و پێویستە لەسەر ئه و تاوانانەش داعش بدرێتە دادگای نێودەوڵەتی لەلاهای.
- 01-10-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,878 times
Write your comment about this item!