بەداخێکی زۆرەوە ڕۆژی شەممە 10ـی 10ـی 2015 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە میتینگێکی تایبەت بە پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە شاری ئەنکارا دەیان هاوڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەلانی تورکیا و کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستیەکەی ئەمڕۆی ئانکارا ڕادەگەیێنین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین لە هەمانکاتیشدا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە قێزەوەن و ترسنۆکانەی تیرۆریستان دەکەین.
ئەم کردەوە تیرۆریستییە لەکاتێکدایە کە ناوچەکە بە گشتی و وڵاتی تورکیا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و مەبەستی تیرۆریستان لەم کردەوە نامرۆڤانەیە دروستکردنی ئاژاوە و قووڵکردنی ناکۆکیی نێوان پێکهاتەکانی تورکیا و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتیانە.
تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر هەموو پێکهاتەیەک و تێکڕای مرۆڤایەتی و پێویستە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە ئەولەویەتی هەموو لایەک بێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
10-10-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,892 times
Write your comment about this item!