ئامادەکردنی بۆ گرووپی زمانی ستانداردی کوردی لە فەیسبووک: سەریاس ئەحمەد
جێناوی کەسی لکاو:-ئەو جێناوانە دەگرێتەوە کە لە ڕواڵەتدا سەربەخۆ نین، لە وتن و نووسیندا،بەڵکو لکاو بە وشەکانی (پێش یا پاشی) خۆیانەوە.،.
ئەم جێناوانە بە تەنیا هیچ واتایەکیان نییە و ناتوانین ئاخاوتنیان پێ دەست پێ بکەین.لە ئاخاوتن و نووسیندا شوێن و جێی جێناوە سەربەخۆکان دەگرنەوە..،...
جێناوە کەسییە لکاوەکان لە شێوەزاری کرمانجی ناوەڕاستی زمانی کوردیدا دەکرێن بە چوار (4) کۆمەڵەوە بەم شێوەیە:،:-
یەکەم:- کۆمەڵەی جێناوە بەهێزەکانی (م _ مان، ت _ تان، ی _ یان).ئەم کۆمەڵە جێناوە هەمیشە لەگەڵ کاری (رابردووی تێپەر)دا بەکاردێن.
1-م:- جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی یەکەمی تاک،لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(من نانم خوارد. نانم خوارد.)
2-مان:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی یەکەمی کۆ لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(ئێمە نامەمان نووسی. نامەمان نووسی.)
3-ت:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(تۆ چیرۆکەکەت بڵاوکردەوە.،. چیرۆکەکەت بڵاوکردەوە.،.)
4-تان:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی دووەمی کۆ لە کرمانجی ناوەراست دا.
وەک:-
(ئێوە سەیرانەکەتان کرد. سەیرانەکەت کرد.)
5-ی:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی تاک لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(ئەو نەمامەکەی بڕی. نامەکەی بڕی.)
6-یان:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی کۆ لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(ئەوان گوندەکەیان ئاوەدانکردەوە.،. گوندەکەیان ئاوەدانکردەوە.،.
دووەم:- کۆمەڵەی جێناوە لکاوەکانی (م _ ین، یت(ی) _ ن، مۆرفێمی سفر(_) _ ن).
ئەم کۆمەڵەیە لەگەڵ کاری ڕابردووی تێنەپەڕ بەکاردێت،لەکۆمەڵەیەدا جێناوی لکاو بۆ کەسیی (سێیەمی تاک دەرناکەوێت و بە مۆرفێمی سفر ناوزەد دەکرێت.) (هەر لەم کۆمەڵەیەدا جێناوی لکاو بۆ کەسی دووەمی کۆ و سێیەمی کۆ یەکن (ن)ن)
1- م:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی یەکەمی تاک لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(من بۆ بازاڕ چووم. بۆ بازاڕ چووم.)
2- ین :جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی یەکەمی کۆ لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(ئێمە هاتین. هاتین.)
3-یت-ی:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(تۆ ڕۆیشتیت بۆ ئاهەنگەکە.،. ڕۆیشتیت بۆ ئاهەنگەکە.،.)
4-ن:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی دووەمی کۆ لە کرمانجی ناوەڕاست دا
وەک:-
(ئێوە لە هۆڵەکەدا دانیشتن. لە هۆڵەکەدا دانیشتن.)
5-(_):-جێناوی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی تاک لەم کۆمەڵەیەدا دەرناکەوێت لەنووسیندا و بە مۆرفێمی سفر ناوزەد دەکرێت.
وەک:-
(ئەو هات. هات)
6-ن:-جێناوی کەسی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی کۆ لە کرمانجی ناوەڕاست دا.
وەک:-
(ئەوان هاتن بۆ قوتابخانە. هاتن بۆ قوتابخانە.)
سەرچاوە:=:-،:-1-کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی بۆ پۆلی هەشەتەمی بنەرەتی،دانانی لێژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە.،.
2-رێزمانی کوردی -نووری عەلی ئەمین.
3-ڕیزمای کوردی (کرمانجی ناوەڕاست و کرمانجی ژووروو)-نەریمان خۆشناو.