- بەهۆی باران بارینەوە لە باشووری کوردستان لە 24 کاژێری ڕابردوودا زیانی ماڵیی زۆری لێکەوتەوە.
- لە شاری سلێمانی و لە شەقامی پیرەمێرد هونەرمەندی میللی گۆران عومەر ناسراو بە گۆرانی ئینزیبات لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکراوە بەهۆیەوە برینداربوو.
- لە گوندی شەهیای سەر شارەدێی ئەتروش لە قەزای شێخان، گەنجێک بەهۆی هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا.
- لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانێکدا لە پاریزگای شرناخی باکوری کوردستان 18 سەرباز و پولیسی تورکیا کوژراون و لە ناوچەی سویرەکی سەر بە ئورفاش 3 سەرباز بریندار بوون.
- بەپێی دیمەنێکی ڤیدیۆیی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێـت کە سێ پێشمەرگەی بەدیل گیراو لەبەردەم چەکدارێکی کوردی نێو ڕێکخراوە تیرۆریستەکە ئامادە دەکرێن و یەکێک لە پێشمەرگەکان سەردەبڕێت و شەهیدی دەکات و هەڕشەی شەهیدکردنی دوو پێشمەرگەکەی تریش دەکات لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی بۆردومانکردنی شاری موسڵ..
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,600 times
Write your comment about this item!