لە1961 لە#سلێمانی# هاتۆتە دنیاوە. تا پێنجەمی ئامادەیی خوێندووە، ساڵی 1979 بووە بە پێشمەرگە. کاتێکیش تیپەکان دامەزران، بووە پێشمەرگە لەکەرتی 5ی تیپی 33ی سلێمانی. پاشان لەسەر داوای شەهید هاوڕێ جەبار لە 1982دا گوێزرایەوە تیپی 47ی پیرەمەگرون. بەشداری چەندین چالاکی ناوشاری سلێمانی، دەشتی #هەولێر#و داستانی بەرگری سەد ڕۆژەی قەیوان- ماوەتی کردووە. لەژیانی پێشمەرگایەتیدا دووجار برینداربووەو بۆ دواجاریش لەداستانی ڕزگاری لەشەوی 13\14-04-1987دا کە لەقۆڵی باڵخدا بەشدارییەکی کارای هەبوو، خۆی و هاوڕێیەکی پێشمەرگەی بەناوی سەرداری حەمەی سەلیم شەهیدبوون و نەتوانرا لاشەکانیان ڕزگاربکرێن. لەهەمان جێگاداو لەساڵی 1992دا تەرمەکانیان دۆزرانەوەو لەئاپۆرەیەکی جەماوەری شایستەدا لەگردی سەیوان بەخاک سپێردران.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,934 times
Write your comment about this item!