شەهیدی فەرماندە لەساڵی (1957) لەگوندی کەڵێتەی سەر بەشارۆچکەی #ڕواندز# چاوی بەژیان هەڵهێناوەو لەباوەشی خێزانێکی هەژارو تێکۆشەر پەروەردە بووە، سەختی ژیان و نەبوونی قوتابخانە لەو ناوچانە ڕێگربووە لەبەردەم خوێندنی.
شەهید حسێن هەر لەتەمەنی لاوێتییەوە هەستی شۆڕشگێڕی لەناخیدا چەکەرەی کردووە هیواکانی لەسەر بناغەی خەبات و تێکۆشان هەڵچنیوە، هەر بۆیە لەساڵی (1974) پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلول کردووە لە بەتالیۆنی 4ی باڵەک بۆتە پێشمەرگە، پاشان وەک هەزاران پێشمەرگەی تر ئاوارەی ئێران بووە، ساڵی (1975) لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەگەڵ کۆمەڵێک تێکۆشەرو کەسایەتی شۆڕشگێڕ تەسلیم بە ڕژێمی بەعس دەکرێتەوەو ماوەی 11 مانگ لەشاری دیوانیە دەستبەسەر دەکرێت.
دوای ئازادکردنی لەزیندان، ساڵی (1976) دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لەسەرەتای دروستبوونەوەی شۆڕشی نوێ دەبێتە پێشمەرگە. ساڵی 1978 لەگەڵ شەهیدی سەرکردە (دکتۆر خالید) دەچێتە تورکیا بەمەبەستی دابینکردنی چەک بۆ شۆڕش، بەلام بەهۆی کارەساتێکی نەخوازراوەوە بەناچاری تەسلیم بە ڕژێم دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەستی نەتەوایەتی و شۆڕشگێڕی لەناخی ئەم کەڵە قارەمانەدا هەمیشە ژیلەمۆیەک بووەو دانەمرکاوەتەوە، بۆیە دوای تەنیا یەک مانگ پەیوەندی بەڕیزەکانی ڕێکخستنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) دەکاتەوەو دەبێتە جێگەی متمانەی شەهیدی سەرکردە (حەسەن کوێستانی)و تەواوی هەڤالانی، پاشان بەهۆی دڵسۆزییەوە ناوەندی (کۆمەڵە) دەیکات بە (تەتەر)و پەیوەندی ڕێکخستنەکانی (ناوەندی کۆمەڵە)و ڕێکخستنی ناوچەکانی (باڵەکایەتی+ ڕواندز+ #سۆران#) لەڕێگەی ئەمەوە بەردەوام دەبێت و بە داینەمۆی ڕێکخستنی ناوچەکە دادەنرێت، دوای ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکانی ناوشار، لەساڵی (1979) پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە دەکاتەوەو لەهەرێمی 7ی باڵەک دەبێتە پێشمەرگەو دەکرێت بەفەرماندەی کەرت، بەلام سەد مەخابن لەڕۆژی 27-10-1980 لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەگوندی کەڵێتە شەهیددەکرێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,467 times
Write your comment about this item!