- لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش لەسنوری باشيک و تلسقۆف هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکرد و تلسقۆفیان گرت، پاشان پێشمەرگە تلسقۆفی گرتەوە.
- هێزێکی تایبەتی ئەمەریکی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە سنوری تلسقۆف بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە. لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا سەربازێکی ئەمریکی کوژرا.
- هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشک تێکشکێنراو داعش 15 تەرمی لێ بەجێماوە.
- چەکدارانی داعش لە میحوەری گوێر هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکرد.
- ئامارەکانی شەڕەکانی ئەمڕۆ شەهیدبوونی 9 پێشمەرگە و کوژرانی 40 چەتەی ئیسلامی بوون.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 16,026 times