بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، موحەمەد عەبدوڵاهی گیراوی سیاسی کورد مەترسی لە سێدارەدانی هەیە
بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕۆژی 18ی گەلاوێژ موحەمەد عەبدوڵاهی گۆزراوەتەوە بۆ ژوری تاکەکەسی لە زیندانی #ورمێ# و بەو شاڵاوە توندە کە بۆ لەسێدارە دانی جودابیرانی سیاسی و ئاینی کورد بەڕێ خراوە مەترسی لە سێدارەدانی ئەم چالاکە سیاسیەی کورد و دەیانی تر لە ئارادایە.
جیگەی ئاماژەیە 24ی جۆزەردانی ساڵی1395 هەتاوی ئەم بەند کراوە سیاسیه کورده جارێکی تریش لە لایەن بەرپرسی زیندانەوە هەڕەشەی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی لێکرابوو.
هەروەها محەمەد عەبدوڵاهی لە 29 ئایاری 2016دا بە نووسینی نامەیەکی سەرئاوەڵە بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران، سادق لاریجانی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد، ئەو ڕوونووسێک لە نامەکەی ناردووە بۆ پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران ئەحمەد شەهید، و تیایدا نوسیوبووی: تا پێداچوونەوە بە سزاکەی نەکرێت کۆتایی بە مانگرتنەکەی ناهێنێت.
محەمەد عەبدوڵاهی، دوای 32 ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، بە ڕپرسان وڵامی ئەڕێیان پێ دایەوە کە سەر لە نوێ دادگای بکڕێتەوە.بۆ بۆنەوە واۆی لە مانگرتنی خۆی هێنابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
08-08-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,286 times
Write your comment about this item!