خەندان- ئارام یوسف
96 کەس کوژراون لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا کە لەدژی چەکدارەکانی ڕێکخراوی داعشء شەڕڤانە کوردەکان دەستیپێکردووە.
رامی عەبدولرەحمان، بەرپرسی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بە فرانس پرێس-ی ڕاگەیاندووە"92 کەس لە بۆردوومانی تۆپخانەکانی تورکیادا بەهۆی بۆردوومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی چەکدارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراونء چوار کەسی تریش بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەو وڵاتەوە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران".
"22 لە کوژراوەکان منداڵنء زۆرینەی ئەو کەسانەی کە کوژراون لە نەتەوەی کوردن" بەرپرسی ڕوانگەی سوری وای وت.
رۆژی 24ی ئاب تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەپارێزگای حەلەب بەناوی "قەڵغانی فورات"دەستپێکرد بەمەبەستی پشتیوانیکردنی چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
تورکیا ڕایگەیاند کە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی دەرکردنی چەکدارەکانی داعشە لە ناوچە سنورییەکان، بەڵام دواتر شەڕڤانەکانی یەپەگەشی کردە ئامانج کە بەهێزترین هێزی زەمینی دژی داعشن لە باکوری سوریا.
- 24-10-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,816 times
Write your comment about this item!