دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە یاساییەی تورکیا، نیگەرانی کردین. لەوباوەڕەداین کە ئەوە بارودۆخی تورکیا تووشی ئاڵۆزی دەکات، بۆیەش داوا دەکەین هاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی HDP ئازاد بکرێن و بە شێوەیەکی هێمن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکرێت و ڕێز لە ئیرادەی ئەو دەنگدەرانەی تورکیا بگیرێت کە ئەوانیان هەڵبژاردووە. هەروەها داوا لە HDPەیش دەکەین وەک پارتێکی یاسایی لە تورکیا، لە چوارچێوەی یاساکانی تورکیادا هەڵسوکەوت بکات.
لە هەمان کاتدا تەقینەوەکەی دیاربەکر پرۆتەستۆ دەکەین کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک خەڵکی سڤیل و پۆلیس. داوا دەکەین لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا، دەست بە پرۆسەیەکی مەدەنی و ئاشتیانە لەپێناو چارەسەرییەکی ڕاستەقینەدا، بکرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
05-11-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,299 times
Write your comment about this item!