دواڕۆژ، محەمەد عەلی وەلی
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە ئامارێکی نوێدا ئاشکرایکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵەوە، ژمارەی ئاوارەکان گەیشتۆتە 71119 کەس و ژمارەی ئەوانەش کە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان گەیشتۆتە 9053 ئاوارە.
جاسم محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی بەدەمەوەچوون و لەخۆگرتنی ئاوارەکان لە کۆبوونەوەی دەوری لیژنەی باڵای ئاوارەکاندا ئاشکرایکرد، تا ئێستا ژمارەی ئاوارەکان گەیشتۆتە 71119 کەس، هەروەک ئه و کەسانەی کە گەڕاونەتەوە بۆ سەرماڵ و حاڵی خۆیان دوای ئازادکردنی ناوچەکانیان گەیشتۆتە 9053 کەس.
له و کۆبوونەوەیەدا کە ڕاگەیاندنی وەزارەتەکەی وردەکارییەکەی بڵاوکردۆتەوە و پارێزگاری موسڵیش میوانداریکراوە، بۆ تاوتوێی بارودۆخی ئاوارەکان و شێوازی بەدەمەوەچوونیان لە کامپەکان و پێش گەیشتنیان به و کامپانەوە، ڕێوشوێنی گەڕانەوەیان دوای دڵنیابوون لە پاککردنەوەی ناوچەکانیان.
لیژنەی باڵای ئاوارەکان بەسەرۆکایەتی جاسم محەمەد له و کۆبوونەوەیەدا، ڕەزامەندی خۆی لەسەر کردنەوەی کامپێکی شەش هەزار خێوەتی بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەکان دەربڕیوە لە خۆرئاوای پارێزگای موسڵ.
- 24-11-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,608 times
Write your comment about this item!