بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD)، پۆلیسی تورکیا لە ساڵی 2016دا 400 کەسی ڕفاندووە، کوشتوونی و پاشان تەرمەکانی بێسەروشوێن کردوون.
ئەمڕۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە تورکیا وباکوری کوردستان، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوەو ڕایگەیاندووە، کە پۆلیسی تورکیا لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا 400 کەسی ڕفاندووە، پاشان کوشتونی و تەمەکانی بێسەروشوێن کردوون.
لە ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا ئەوانەی لە باکوری کوردستاندا کوژراون، بەم جۆرەیە، پۆلیسی تورکیا لە ساڵی 2016دا لە شاری شرناخ 20 کەسی ڕفاندووە و پاشان کوشتونی، جارێکی دیکە لە جزیرە لە ژێرزەمینکدا 26 کەسی لە ئاگردا سوتاندوە، هەروەها لە شاری وان و شارۆچکەکانی دەوروبەری 53 کەس بەدەستی پۆلیس کوژراون و تەرمەکانیان بێسەروشوێن کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە، کە لە مێردین چوار کەس لەبەر دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی پۆلیس کوژراون، لە ئامەدیش 10 کەس کوژراون و بێسەروشوێن کراون.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە لە موش، جولەمێڕگ، ئەدەنە و ڕحا 27 کەس کوژراون و پاشان تەرمەکانیان بێسەروشوێنکراون.
13-12-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,377 times
Write your comment about this item!