قولەی بەرلوت دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری سیروان بە دووری 5 کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کەلار، لە شوێنێکی بەرزو دڵڕفێن دایە ئەم قولەیە وەکو هەندێک لە شوێنەوارەکانی تری کوردستان خەریک بوو بەتەواوی لەناودەچوو چونکە بەشی هەرە زۆری بیناکە بەتەواوی ڕووخابوو ئەوەی مابویەوە تەنها بناغەکە و بەشێک لە دیوارەکانی بوو، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشی شوێنەوار و دەستەی گشی گەشتو گوزار هەستا بە نۆژەنکردنەوەی قولەکە لەسەر هەمان شێوازی کۆنی خۆی بە بەکارهێنانی هەمان ئەو کەرەستانەی کە پێشتر لە بیناکە بەکارهێنراوە وەک (تاوێرە بەردو قسڵ و دار و حەسیر و طابوق) بۆ ئەوەی هیج زیادەڕەویەکی نوێ لە دروستکردنیدا بەکار نەهێنرێت و لەسەر شێوازە کۆنەکەی خۆی بنیادبنرێتەوە، سەرەتا بەشێوەی هەڵکۆڵینی شوێنەواری دەستمان کرد بە پاککردنەوەی ناوەوە دەرەوەی قولەکە بۆ ئەوەی هەر پاشماوەیەکی قولەکە دۆزرایەوە بپارێزرێت، وە لە کاتی پاککردنەوەیدا دراو (سکە) یەکی تێدا دۆزرایەوە کە مێژوەکەی نزیکەی 178 ساڵ دەبێت لەسەری نوسراوە 1255 هجری لەپشتەوەش ناوی سولتان عبدالحمیدی یەکەم ی عوسمانی نوسراوە، بڵام هێشتا بە تەواوی ڕوون نیە قولەکە کەی دروستکراوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,484 times
Write your comment about this item!