خوشک و برا ئێزدییەکانمان چاوەڕێی ئەوەیان لێدەکردین برینەکانیان ساڕێژ بکەین نەک بەبەرچاوی ئەوانەوە جورئەت بنوێنین لولەی تفەنگەکانمان بکەینە یەک.
ئەوەی ئەمڕۆ لەشنگال ڕوویدا لەدڵەوە نیگەرانی کردم، ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بەوەیە لەیەک سەنگەردا بین دژی دوژمنانی کورد.
خۆ ناشێ هەر وا بەزوویی بیرمان بچێتەوە کە دوێنێ بوو شەڕڤانان بەرگرییان لەشنگال و مەخمورو کەرکووک دەکردو پێشمەرگەش لەکۆبانێ سنگی دەنا بەگولەوه.
04-03-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,309 times